Numbers 15:37-40
گوڵنگ لەسەر جلوبەرگ
37هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 38«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”با گوڵنگ لە لچکی ▼▼لاولوێچ یان لچک مەبەست لە سەرگۆشەی قوماشە یان جل و بەرگ.
جلەکانتان دروستبکەن، نەوە دوای نەوە و لەسەر لچکەکانی خوارەوە گوڵنگی مۆر دابنێن. 39کاتێک ئەم گوڵنگانە دەبینن هەموو فەرمانەکانی یەزدانتان بەبیر دێتەوە و جێبەجێی دەکەن و بەدوای ئارەزووی دڵ و چاوتان ناکەون هەتا بەدوایاندا بەدڕەوشتی بکەن، 40هەتا بەبیرتان بێتەوە و هەموو فەرمانەکانی یەزدان جێبەجێ بکەن و بۆ خوداتان پیرۆز بن.
Copyright information for
CkbKSS